سوپای ئیسرائیل: سەربازە ئافرەتەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان
هێرزی هالێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل لە کاتی بەسەر کردنەوەی سەربازە ئیسرائیلییەکان ڕایگەیاند، سەرجەم سەربازە ئافرەتە ئیسرائیلییەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
جەختی لەوەش کردەوە "سوپا ڕۆڵێکی کاریگەری بینی لە گەڕانەوەی بارمتەکان و بەتەواوی ئامادەن بۆ دەست پێ کردنەوەی شەڕ، ئەگەر بڕیاری لەسەر بدرێت."
هێرزی هالێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل دەشڵێت: لە کۆتایی ڕێگەکەماندا توانیمان بارمتە ئافرەتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکەین و سەرجەمیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
گوتیشی: ئەمە دۆخێکی زۆر هەستیار و گرنگە، سوپا ڕۆڵێکی کاریگەری بینی لە هێنانەکایەی ئەم دۆخە، گەڕانەوەی بارمتەکان جێگەی شانازیمانە هەروەک دەستپێکردنەوەی شەڕیش جێگەی شانازیمانە.
بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، سەری هەڵدا، نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
بڕیارە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بۆ ماوەی شەش هەفتە بخایەنێت و 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێت، لە بەرامبەردا نزیکەی هەزار و 900 زیندانیی فەڵەستینیش ئازاد بکرێن.