سێ نیشانەی تر بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد کرا

نیشانەکان چین؟

K24- هەولێر:

سەنتەری ئەمەریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان، تەڕبوونی لووت و لووتگیران، دڵ تێکەڵهاتن (هەستی رشانەوە) و سکچوونی بۆ نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فەرمی زیاد کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئەو سەنتەرە، کۆکە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، شەکەتی، ئازاری لەش و ماسوولکە، لەدەستدانی هەستی تامکردن و بۆنکردن و قورگ ئێشەی وەک نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای دیاری کردبوو.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو نیشانە نوێیانە رەنگە لە ماوەی دوو بۆ 14 رۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەربکەون.

میریام ستۆپارد، پزیشک ، دەڵێت، سکچون دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکان، هەروەها کۆرۆنا کێشە بۆ کۆ ئەندامی هەرس دروست دەکات.

دەڵێت، تاوەکو ئێستا دیار نییە کۆرۆنا چۆن کار دەکاتە سەر کرداری هەرس و ئۆرگانەکانی.

پێشتریش توێژینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کۆرۆنا کار دەکاتە سەر مێشک و رەنگە ببێتە هۆی جەڵتە، سەر ئێشە و کێشەی دەروونی و شێواوی.

The Mirror