پله‌ی گه‌رمیی عێراق 5 پله له ئاستی ئاسایی خۆی به‌رزتر بووه‌ته‌وه
بە به‌به‌راورد لەگه‌ڵ 50 سال له‌مه‌وبه‌ر؛ پله‌ی گه‌رما له عێراق 5 پله‌ی سیلیزی له ئاستی ئاسایی خۆی به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له كێشه هه‌ره قووڵه‌كانی عێراق بریتییه له ژینگه. له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه كێشه ژینگهییهشدا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئاستی ئاسایی خۆی، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیان له عێراقدا.
جاسم ئه‌ل فه‌لاحی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقی به ڕۆژنامه عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاند، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پله‌ی گه‌رما 4-5 پله‌ی سیلیزی زیاتر لە پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه.
فه‌لاحی، هۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی دراوسێیه‌وه کە له بواری ئاودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، گه‌ڕانده‌وه.
فه‌لاحی دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌م هۆیانەش بڕی به‌كارهێنانی وزه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بووه‌ته بارگرانییه‌كی ئابووری به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا کە تاقهتپڕۆكێنه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه‌ش، پلانێكی نیشتیمانی خۆ گونجاندن خراوه‌ته ڕوو به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر گونجاندنی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ گۆڕانه ژینگه‌ییه‌كاندا و بنیاتنانی ژێرخانێك بتوانێت خزمه‌ت به ئابووری بكات و كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مه له كاتیكدایه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراقی له لیستی ئه‌و 5 وڵاته هه‌ژمار كردووه كه زۆرترین مه‌ترسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایان به‌سه‌ره‌وه‌یه و بانكی نیوده‌وڵه‌تیش پێی وایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه، عێراق پێویستی به وه‌به‌رهێنان هه‌یه به‌بڕی 233 ملیار دۆلار تا ساڵی 2040 كه ده‌كاته %6 ی به‌های داهاتی گشتی.