دیوانیە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دەیان کەس مردن و بریندار بوون

ئەمڕۆ هەینی، 31ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای دیوانیە بڵاوی کردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان پارێزگای دیوانیە-نەجەف، 53 کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی پزیشکی بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، "ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گشتی دیوانیە - نەجەف ڕوویدا، گوتیشی ڕووداوەکە لە نێوان پاسێک و سێ ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و پێکیان داداوە و پاسەکە کەوتووەتە ناو چاڵێکی تەنیشت ڕێگا گشتییەکە."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، "ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیان سپاردنی 7 کەس و برینداربوونی 46 کەسی دیکە، کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە"، دەشڵێت، "تیمەکانی ئەمبولانس و کارمەندانی پزیشکی و ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بریندارەکان و گواستنەوەی تەرمەکان."