بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەك ریال مەدرید و مان سیتی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
تیروپشكی قۆناغی پاشكۆی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێكەوتەوە

تیروپشكی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەك لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن رووبەڕووی یانەكانی برێست و سێلتیك دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 31 جەنیوەری 2025، تیروپشكی پاشكۆی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەو 16 تیپە راكێشرا كە لە قۆناغی یەكەم نەیانتوانی راستەوخۆ بگەنە قۆناغی داهاتوو،
تیروپشكەكە تایبەت بوو بەم 16 یانەیە: ریال مەدرید، بورووسیا دۆرتمۆند، كڵەب برووج، ئاتاڵانتا، ئایندهۆڤن، بایرن میونشن، بێنفیكا، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس، بێنفیكا، پاریس سانجێرمان، سپۆرتینگ لیسبۆنا، مان سیتی و سێلتیك.
ئەنجامی تیروپشكەكە:
مانچێستەر سیتی ـ ریال مەدرید
برێست ـ پاریس سانجێرمان
سێلتیك ـ بایرن میونشن
لیسبۆنا ـ دۆرتمۆند
مۆناكۆ ـ بێنفیكا
فێینۆرد ـ ئەیسی میلان
یوڤێنتۆس ـ ئایندهۆڤن
لە كۆی 36 یانەی بەشداربووی چامپیۆنزلیگ، 8 تیپ راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەركەوتن كە پێكهاتبوون لە یانەكانی: لیڤەرپوول، بارسێلۆنا، ئارسێناڵ، ئینتەر میلان، ئاتڵێتیكۆ مەدرید، بایر لیڤەركووزن، لیل و ئاستۆن ڤیلا. هەشت یانەی دیكەش ئەوانەی لە ریزبەندی نۆیەم تا 24 بوون دەبێت بەشێوەی پاشكۆ یاریی بكەن و بلیتی قۆناغی 16 ببڕن. یارییەكانیش لە رۆژانی 11 و 12ـی مانگی داهاتوو دەكرێن، یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگ دەكرێن.
