له كه‌ركووك 100 كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوونه
لە 10%ی کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کەرکوو‌ك کارمەندانی تەندروستین
K24- هه‌ولێر:
لە کەرکوو‌ك 100 کارمەندی فەرمانگەی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرونا بوونە، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە.
هاوكات سه‌باح نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوو‌ك هۆشداری له خێرا ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه ده‌دات و دەڵێت: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه له هه‌ڵكشاندایه و ئاشكرای ده‌كات، لە 10%ی کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کەرکوو‌ك کارمەندانی تەندروستین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسه لە کەرکوو‌ك هه‌زار كه‌سی تێپەڕاندووە و دۆخەکە گەیشتووه‌تە ئاستێك، کە لە کۆنترۆڵی کارمەندانی تەندروستی دەرچووە، گلەیی بەردەوامی شانەی قەیرانەکان و فەرمانگەی تەندروستی لە کەرکوو‌ك ئەوەیە، کە بەغدا ئاوڕ لە شارەکه ناداتەوە و پێداویستیە پزیشکیەکانیان بۆ دابین ناکات.
H.B