منداڵێک لە دایک دەبێت دەست و قاچی نییە

یەکێکە لە دەگمەنترین حاڵەتەکان

K24- هەولێر:

لە هیندستان، منداڵێک لە دایک دەبێت کە نە دەستی هەیە و نە قاچ.

ئەو حاڵەتە یەکێکە لە دەگمەنترین حاڵەتەکانی لە دایکبوون و بە تێترا ئامێلیا ناسراوە کە تێیدا منداڵەکە جیا لەوەی دەست و قاچی نییە، کۆئەندامی زاوزێش بەشێوەیەکی تەندروست کار ناکات.

هۆکاری ئەم حاڵەتەش، بازدانی جینی WNT3ـە کە بەشێوەیەکی ناڕێک بازدانەکە روودەدات.

لەم حاڵەتانە، زۆرجار ماوەیەکی کەم دوای لەدایکبوونیان، منداڵەکان گیان لەدەست دەدەن.