ئەمرۆ یارییەك لە پرێمەرلیگ بە تامی كلاسیكۆ بەڕێوە دەچێت
ئارسێناڵ دەیەوێت سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە بكاتەوە

له یاریی لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئارسێناڵ كاتژمێر 19:30 به‌كاتی هه‌ولێر ميوانداريي مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات كه له دوایين سێ یاریی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا نه‌یتوانیوه له یانه‌كه‌ی ئارتێتا بباته‌وه و له وه‌رزی 2008 بۆ 2009ـه‌وه ئارسێناڵ نه‌یتوانیوه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی خۆی له مانچێسته‌ر سیتی بباته‌وه.
ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و 9 خاڵ له لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ دووره، مانچێسته‌ر سیتیش 41 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌م دێت.
له‌م یارییه ئارسێناڵ به‌هۆی پێكان له تواناكانی بێن واین و ساكا و گابریال خیسۆس و تۆمیاسۆ بێبه‌ش ده‌بێت و گومان له یارییكردنی رایای گۆڵپارێزیش ده‌كرێت له مان سیتیش جێرمی دوكۆ و ئاكێ و لویس دیاز به‌هۆی پێكان بێبه‌ش ده‌بن.
لێدوانەكانی ئارتێتا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی
پێكانه‌كه‌ی رایا ماسولكه‌ییه و پێش یارییه‌كه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر توانی یاریی ده‌كات، هێشتا بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان كۆتایی نه‌هاتووه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك ده‌ده‌ین، به‌راستی ئێمه به‌دوای یاریزانی به‌ئه‌زموون ناگه‌ڕێین به‌ڵكو سه‌یری تیپه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین بزانین له چ شوێنێكی یاریگه كێشه‌مان هه‌یه، یاریزانێكیش ده‌گوازینه‌وه كه ئاستمان زۆر باشتر بكات، بێگومان ته‌مه‌ن و ئاستی یاریزانه‌كه‌ش زۆر گرینگه بۆمان، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو یانه سه‌خته، بێگومان هه‌ردوو یانه بۆ بردنه‌وه ده‌چنه یاریگه، بردنه‌وه له یانه گه‌وره‌كان هه‌میشه پاڵنه‌رێكی زۆر باشه بۆمان، بردنه‌وه‌ش له مان سیتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پڕ وزه‌مان ده‌كات، بۆیه هیوادارم بتوانین لێیان ببه‌ینه‌وه.
ئارسێناڵ دەیەوێت سیناریۆی پار دووبارە بكاتەوە
ئارسێناڵ وه‌رزی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له مان سیتی برده‌وه له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2008 بۆ 2009 گانه‌رز نه‌یتوانیوه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی خۆی له سیتیزن بباته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له نێوان ساڵانی 2017 تاوه‌كو 2023 مان سیتی 17 یاریی له‌سه‌ریه‌كی له ئارسێناڵ برده‌وه له دواین سێ یاریی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا نه‌یتوانیوه له یانه‌كه‌ی ئارتێتا بباته‌وه، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی رابردوو دۆخی خراپ بوو به‌ڵام مان سیتی له دواین شه‌ش یاریی پرێمه‌رلیگ هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.