ئەمرۆ لە ئیتاڵیا یاریی دێربی توڕە بەڕێوە دەچێت
ئەم یارییە بۆ ئینتەر میلان یاریی تۆڵەكردنەوەیە

له دێربی میلانۆ، ئەمڕۆ ئه‌یسی میلان له سان سیرۆ كاتژمێر 08:00ـی شەو به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی ئینته‌ر میلان ده‌كات كه له دوایین دوو یاریی رۆسۆنێری له ركابه‌ره‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، پێش یارییه‌كه‌ش كۆنسێنساوی راهێنه‌ری ئه‌یسی میلان رایگه‌یاند بردنه‌وه‌كه‌ی سوپه‌ری ئیتاڵیا بووه به رابردوو و ئێستاش ده‌بێت له ئینته‌ر میلان ببه‌نه‌وه.
ئه‌یسی میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ خانه‌ی حه‌وته‌می سێریا ئه‌ی گرتووه، ئینته‌ر میلانیش 50 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌م دێت
له‌م یارییه ئه‌یسی میلان به‌هۆی پێكان له تواناكانی ئێمێرسۆن رۆیاڵ بێبه‌ش ده‌بێت، به‌هۆی كێشه‌كانی كۆنسێنساو له‌گه‌ڵ كالابریا ئه‌گه‌ری هه‌یه كایڵ واڵكه‌ر به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری دێربی بكات، مۆراتاش یانه‌كه‌ی جێهێشتووه له ئینته‌ر میلانیش گومان له یارییكردنی چالانئۆگلۆ و ئه‌چێربی ده‌كرێت، به‌ڵام كۆریا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یارییه ده‌بێت.
لێدوانەكانی كۆنسێنساو راهێنەری میلان لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
كاتێك راهێنه‌ری پۆرتۆ بووم به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان یارییم كردووه، زۆر نه‌گۆڕاون به هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت یاریی ده‌كه‌ن، پێویستمان به هاوسه‌نگی هه‌یه، ده‌بێت هێزی ئه‌وان و یاریزانه‌كانی خۆمان به‌باشی بناسین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوسه‌نگی بدۆزینه‌وه، ئه‌وان تیپێكی زۆر تۆكمه‌ن و ده‌مێكه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان یه‌كتر ده‌ناسن، زۆر به‌باشی رۆڵه‌كان له یاریگه دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش خاڵی ئه‌رێنی ئه‌وانه، پێویسته ئه‌وكاته‌ی تۆپیان لایه ئه‌وپه‌ڕی فشاریان له‌سه‌ر بكه‌ین و له ته‌واوی یارییه‌كه‌ش به‌دوای خاڵی نه‌رێنی ئه‌وان بگه‌رێین، جامی سوپه‌ر بوو به رابردوو ئێستاش یارییه‌كی نوێیه و هیچ لایه‌كمان هه‌لی زیاتری بردنه‌وه‌مان نییه، راستی له‌و شوێنه زۆر دوورین كه ده‌مانه‌وێت و هیچ به‌هانه‌یه‌كیش ناهێنمه‌وه، پێویسته یاریزانه‌كان هه‌ڵه‌ی كه‌متر بكه‌ن و هه‌لی زیاتریش دروست بكه‌ن، واڵكه‌ر ئاماده‌یه و سیاویش به‌شداریی راهێنانه‌كانی كردووه، پێموایه پێكهاته‌كه‌مان له یاریی رابردوو ده‌چێت و جیاوازییه‌كی كه‌می هه‌یه.
ئامارەكانی میلان بەرامبەر ئینتەر وێرانە
له پێشوودا ئه‌یسی میلان له 13 یاریی دوو یاریی له ئینته‌ر میلان بردهووەتەوە، به‌ڵام له دواین دوو یاریی ئه‌یسی میلان هه‌ردوو یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئینته‌ر میلان له مێژوودا 70 سه‌ركه‌وتن و 259 گۆڵی له ئه‌یسی میلان تۆمار كردووه و له سه‌رجه‌م یانه‌كانی سێریا ئه‌ی ژماره‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان زیاتره، له دوایین حه‌وت یاریی نێوانیان هه‌ر یه‌كێكیان سێ سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه و له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش ئه‌یسی میلان له گێمی یه‌كه‌م گۆڵی لێكراوه.