بارسێلۆنا هەنگاوێكی دیكە لە ریال مەدرید نزیك دەبێتەوە

هانزی فلیك ستایشی لیڤاندۆڤسكی دەكات

لیڤاندۆڤسكی و لامین یامال
لیڤاندۆڤسكی و لامین یامال

بارسێلۆنا لە لالیگا گەڕایەوە سەركەوتنەكان و دووەمین یاریی لەسەریەك لە لالیگا بردەوە، نێچیری ئەمجارەیان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بوو، هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا ستایشی لیڤاندۆڤسكی دەكات و دەڵێت لیڤا باشترین و مەترسیدارترین یاریزانی نێو ناوچەی بۆكسی تیپی بەرامبەر.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 2 شووباتی 2025، لە گەڕی بیست و دووەمی لالیگا، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی میوانداریی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد، بارسا یارییەكەی بە گۆڵێكی لیڤاندۆڤسكی بردەوە.
هێرشبەرە پۆڵەندییەكە ژمارەی گۆڵەكانی لە پێشەنگی لالیگا گەیاندە 18 گۆڵ و بە جیاوازی 3 گۆڵ لە نزیكترین ركابەری كلیان ئێمباپێ دووركەوتەوە.
هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا لە دوای یارییەكە رایگەیاند لیڤاندۆڤسكی مەترسیدارترین یاریزانی نێو ناوچەی سزایە، گوتیشی: زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكانم، هەوڵدەدەین لە یارییەكانی داهاتوو گۆڵی زیاتریش بكەین، هەبوونی لامین یامالیش گەشبینی و دڵخۆشییەكی ئێجگار گەورەیە بۆ هەموومان.