ڕووسیا.. بەهۆی هێرشی ئۆکرانیا بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

بەهۆی هێرشی ئۆکرانیاوە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ڕاگیران.
بەرپرسانی ڕووسیا ئاشکرایان کردووە، بەهۆی هێرشی فراوانی ئۆکرانیا بۆسەر ناوچەی ئەستراخان و چەند ناوچەیەکەی دیکە، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.
بەرپرسانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەش دا "لەو هێرشەی ئەمجارەی ئۆکرانیا زیان بە پێگە نەوتی و وزەییەکانی ڕووسیا کەوتووە و گڕیان گرتووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا گەشتە ئاسمانییەکانیان لە چەند فڕۆکەخانەیەک ڕاگرتووە."
نزیکەی سێ ساڵە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، ڕووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی زیاتر لە پێشڕەویدایە. ئۆکرانیاش بە هێرشی مووشەکی و درۆن هێرش دەکاتە سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا، تێیدا دەیان هەزار کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی هەردوولا کوژران و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون.
لە لایەکی دیکەشەوە هەڕەشە و بڕیارەکانی ترەمپ و ئیدارەکەی هەنگاوێکی ئەرێینین بە ئامانجی ئاگربەست و دەست پێ کردنی گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ چارەکردنی کێشەکانیان.