دۆخی كه‌ركووك له ده‌ست ده‌رچووه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیش هۆشداری ده‌ده‌ن
تیمی ئه‌مبوڵانس و هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌رگری شارستانی له ئاماده‌باشیدان
K24- كه‌ركووك:
رێژەی توشبوان بەڤایرۆسی کۆرونا له كه‌ركووك لە هەڵکشانە و زیاتر لە هەزار حاڵەت لەو پارێزگایه تۆمارکراوە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت؛ دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووە و ئەگەر هاووڵاتیان پابەند نەبن ئێمە هیچمان پێ ناکرێت.
بەگوتەی سەرچاوەیەك لەفەرمانگەی تەندروستیی كه‌ركووك؛ نەخۆشخانەکانی ئه‌و شاره شوێنیان نەماوە و زیاتر لە (100) ماڵی هاووڵاتیان لەشارەکە کەرەنتین کراون کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرونان و تیمە پزیشکیەکان بە بەردەوامی له ماڵه‌كانیان سەردانیان.
هاوكات هیچ گەڕەکێکی کەرکووك نەماوە کە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرونای لێ تۆمار نەکرابێت، تیمە تەندروسیتەکان بەردەوام ئەو کەسانە دەگوازنەوە کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیره، هەندێ لە ئەمبۆڵانسەکانش بەردەوام هۆشیاری بڵاو دەکەنەوە، له‌ولاشه‌وه تیمەکانی بەرگری شارستانی لە گەڕەکەکان سەرقاڵی دەرمان رشتنی دژە ڤایرۆسن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه هێزە ئەمنیەکان به هەموو شوێنەکانی ئه‌و شاره‌دا دەسوورێنەوە و بانگەواز دەکەن و داوای داخستنی دوکان وبازاڕەکان دەکەن. بەڵام لەگەڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خەڵکانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ له دەرەوەن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان.
H.B