هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی په‌یامێك ده‌داته په‌كه‌كه
چاودێران: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێم بكشێته‌وه توركیا هیچ پاساوێكی نابێت
K24- هه‌ولێر:
ھەرێمی كوردستان بە فەرمی پەیامی داوەتە پەكەكە، كە خەباتی خۆی بۆ باكووری كوردستان بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتیانی سڤیلی ھەرێمی كوردستان نەبنە قوربانی، چونكە باكووری كوردستان مەیدانی خەباتی ھێزەكانی پەكەكەیە.
له به‌رامبه‌ریشدا پەكەكە پاساو ده‌هێنێته‌وه خۆی بە بیانوو نازانێت بۆ هێرشی سوپای توركیا و دەڵێت: توركیا بۆ ئەوان نایەت، به‌ڵكو ئامانجی توركیا له‌و هێرش و بۆردومانه، بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
چاودێرانی سیاسیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئەگەر په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه، هیچ بیانوویه‌ك نامێنێت كه توركیا بیكات به پاساو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن و كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
لە دوایین ھێرشی توركیا بۆسەر ھەرێمی كوردستان بەھۆی بوونی ھێزەكانی پەكەكە، چەندین ھاوڵاتی سڤیل شەھیدو بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر گوند و ئاواییه‌كانی ھەرێمی كوردستان چۆڵكراون.
H.B