بەهای پشکی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم بەرز بووەوە

بەهۆی بڕیاری دەست پێ کردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەهای پشکی ئەو کۆمپانیایانەی کە کار لە کەرتی نەوتی هەرێمدا دەکەن بەرز بووەتەوە.

دوای ئەوەی دووی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد و بەپێی هەموارەکە هەناردەی نەوت دەست پێ دەکاتەوە، بەهای پشکی ئەو کۆمپانیا گەورە بیانییانەی لە کەرتی نەوتی هەرێم وەبەرهێنان دەکەن، بەرزبووەتەوە.

لەدوای پەسەندکردنی هەموارەکە، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای دی نێن ئۆی نەرویجی بۆ 13 دۆلار و 87 سەنت بەرز بووەوە، پێشتر بەهاکەی 11 دۆلار و 89 سەنت بوو. دی نێن ئۆ لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و باشیک دەکات.

بە هەمان شێوە، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە 57 دۆلارەوە بۆ 70 دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەو کۆمپانیایە لە کێڵگەکانی تەق تەق، تاوکی فیشخاپور و سەرتا نەوت بەرهەم دەهێنێت.

چاوەڕان دەکرێت لەگەڵ دەست پێ کردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا، بەهای پشکی ئەو کۆمپانیانە زیاتر بەرز بێتەوە و بەوەش قازانجی کۆمپانیاکان زیاتر بێت و وەبەرهێنان لە نەوتی هەرێمدا زیاتر بکەن.