زانیاری لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوە و نرخی پلەیستەیشن پێنج دزەی پێدەکرێت

رۆژی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوە و نرخی پلەیستەیشن پێنج دزە پێدەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میرۆر، بەگوێرەی زانیارییە دزە پێکراوەکان، لە 20/11/2020 پلەی ستەیشن پێنج بڵاو دەکرێتەوە و نرخەکەشی لە دەوری 500 دۆلار دەبێت.

دەشڵێت، ئەو جۆرە پلەیستەیشن پێنجەی دیسک ناخوێنێتەوە، 100 دۆلار هەرزانترە.

هەروەها کۆنتڕۆلەری پلەیستەیشن پێنج نرخەکەی 60 دۆلارە.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، کۆمپانیای سۆنی دیزاینی پلەیستەیشینی پێنجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پشووەکانی ئەمساڵ ئامێرەکە بڵاودەکاتەوە.