دهۆك بووە یەكەمین یانەی عێراق بگاتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی كەنداو

دهۆك هاوشانی نەسری ئیماراتی بلیتی قۆناغی داهاتوویان مسۆگەر كرد

سیابەند عەگید بە درێسە زەردەكەی دهۆك دەیەوێت تۆپێك لە گۆڵپارێزی ئەهلی تێپەڕ بكات. دەوحە ـ 4 شوباتی 2025
سیابەند عەگید بە درێسە زەردەكەی دهۆك دەیەوێت تۆپێك لە گۆڵپارێزی ئەهلی تێپەڕ بكات. دەوحە ـ 4 شوباتی 2025

یانەی دهۆك لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی شكستی بە ئەهلی سەنعای یەمەنی هێنا و بلیتی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانێتییەكەی بڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 4 شوباتی 2025، لە پاڵەوانێتی جامی یانەكانی كەنداوی عەرەبی، یانەی دهۆك لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بووە میوانی یانەی ئەهلی سەنعای یەمەنی.
لە نیوەی یەكەم، هەڵۆیەكانی بادینان بە گۆڵێكی بەیار ئەبوبەكر پێشكەوتن، لە نیوەی دووەمیش دهۆك بە یەكجاری ئەهلی یەمەنی بێهیوا كرد و دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان (پیتەر گۆرگیس و یانیك زاكری) تۆمار كرد و بە فەرمی گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی كەنداوی عەرەبی.
یانەی دهۆك ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 8 خاڵ بە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی هاوشانی نەسری ئیماراتی بۆ قۆناغی پێشكۆتایی سەركەوتن.