پهكهكه له ناوچه سنوورییهكان دۆخی ژیانی گوندنشینانی ئاڵۆزكردووه
داوا لە پەكەكە و توركیا دەكرێت رێز لە سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستان بگرن
K24- ههولێر:
شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكان، وایكردووە سەدان گوندی ھەرێمی كوردستان چۆڵ بكرێن و خەڵكەكەشی كە كاسبكارن، زیانی زۆریان پێبگات و گوندنشینانی ئهو ناوچانهش دەبنە قوربانی و ناچارن گوندەکانیان چۆڵ بکەن، ئهمهش نیگهرانی زۆری لێكهوتووهتهوه.
لهم بارهیهوه موحسین دۆسکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بارودۆخی ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بوونی پەکەکە لە رەوشێکی خراپدایە.
هاوكات هیمداد سهباح، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانیش داوا دەکات، پەکەکە رێز لە سەروەری خاکی ھەرێم بگرێت و ئارامی بۆ ناوچە سنووریەکان بگەڕێتەوە.
ئهمه له كاتێكدایه، لە ھێرشەکانی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە خاکی ھەرێمی کوردستان کە تاکو ئێستاش بەردەوامە، جگە لە زیانی گیانی و ماددی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، چەند گوند و شوێنێك کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا.
H.B