رێواز فایەق: قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە
رێواز فایەق: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراوە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە
K24- هه‌ولێر:
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، قسەکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵکردن نییە.
رێواز فایەق گوتیشی: قەوارەی هەرێمی کوردستان جگه له‌وه‌ی بەرهەمی خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی چەندین ساڵەی گەلی کوردستانە، هەروەها به‌رهه‌می ئه‌و ره‌نجه زۆره‌یه كه هه‌زاران ئافره‌تی كورد گه‌نجێتی ته‌مه‌نیان له‌پێناو به‌خێوكردنی منداڵه بێنازه‌كانیان داناوه و فرمێسكی ئه‌و دایكانه‌یه كه رۆڵه‌كانیان به جوانه‌مه‌رگی له‌به‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگیراوه و شه‌هید بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراوە لەسەر ئاستی عێراق، ناوچەکە و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی و ئێمه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی كه هه‌ر له‌و په‌رله‌مانه‌وه له ساڵی 1992 بنه‌مای فیدراڵیه‌ت په‌سه‌ند كرا، بۆیه هه‌ر قسه‌كردنێك له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه، پێویسته تاوتوێی ده‌ستوورییه‌ت و یاسایی بوونی ئه‌و قسه‌ره بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتارانیش له‌و باوه‌ڕه داین، كه ده‌كرێت میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت بیكه‌ن، چونكه ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌ربڕین، به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، قسه‌یێكه كه نابێت ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان قبووڵی بكه‌ین، چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌كردنه له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان كه له په‌رله‌مانی باوه‌ڕمان پێ هێناوه و ده‌بێت رێز له ده‌ستوور و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت.
H.B