ئازربیجان 25 ته‌ن كۆمه‌كی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات
پێكهاتووه، له كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی و كه‌رسته‌ی خۆپارێزی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاروانێكی كۆمه‌كی پزیشكی له وڵاتی ئازربیجانهوه گه‌یشته عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له باكۆ 25 ته‌ن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی له ئازربیجان وه‌رگرتووه، كه وه‌ك كۆمه‌ك پێشكه‌ش به عێراق كراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمه‌كه له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان و په‌یوه‌ندی قووڵی دوو لایه‌نه‌ی عێراق و ئازربیجانهوه دابین كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كۆمه‌كه‌ی ئازربیجان پێكهاتووه، له كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی و كه‌رسته‌ی خۆپارێزی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.