دووبرایه‌كه‌ی ئیتاڵیا له سه‌رده‌می كۆرۆنادا ده‌دره‌وشێنه‌وه
دره‌وشانه‌وه‌ی برایانی ئینزاگی، ئه‌مجاره‌یان له راهێنه‌رایه‌تیدا
دووبرایه‌كه‌ی ئیتاڵیا، وه‌كو چۆن پێشتر كاتێك یاریزان بوون ده‌دره‌وشانه‌وه، ئه‌مجاره‌یان وه‌كو راهێنه‌ریش ساڵ به ساڵ زیاتر پێشده‌كه‌ون و له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆن.
له نێوان ئه‌م دووبرایه سه‌ره‌تا سیمیۆنی وه‌كو راهێنه‌ر ده‌ستی به دره‌وشانه‌وه كرد و ئاستێكی باشی له لازیۆ پێكشكه‌ش كرد، ئێستا ته‌نیا به جیاوازی چوار خاڵ له دوای یوڤێنتۆس دێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سێریا ئه‌ی 9 گه‌ڕی دیكه‌ی ماوه و هه‌لی بردنه‌وه‌یان له‌ده‌ست نه‌داوه.
فلیپۆ ئینزاگی ئه‌م وه‌رزه توانی یانه‌ی بێنڤینتۆی ئیتاڵیا له خولی پله‌دوو بۆ پله‌یه‌ك سه‌ربخات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه خولی پله‌دوو حه‌فت هه‌فته‌ی ماوه كۆتایی بێت، كه‌چی ئینزاگی یانه‌كه‌ی بۆ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌رخست.
فلیپۆ ئینزاگی پێشتر راهێنه‌رایه‌تی ئه‌یسی میلان و بۆلۆنیای كردووه، 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوو به راهێنه‌ری یانه‌ی بێنڤینتۆ، فلیپۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانیكیدا به شایسته‌یی باسی براكه‌ی كردبوو و گوتبووی: سیمیۆنی له‌من باشتره و ته‌نیا ده‌توانم لێی فێر بم، ئه‌و راهێنه‌رێكی مۆدیرنه و سه‌یركردنی لازیۆی ئه‌و چێژبه‌خشه.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی
