داوای كاراكردنهوهی لیژنهی ماددهی 140 دهكرێت
دۆخی ئهمنی ناوچهكه روو له پشێوییه
K24- ههولێر:
ههرێمی كوردستان داوا دەکات لیژنەی ماددەی 140 چالاك بکرێت و سەرۆکی ئەو لیژنەیەش بدرێتە کورد، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: تا ئێستا لەم خولەی پەرلەمانی عێراق لیژنەی کاتی ماددەی 140 پێك نەهێنراوە, سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیشەکانیش دەڵێت: بەهۆی کارانەبوونی ئەو لیژنانە، تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زارى گوندە کوردستانيهكان بەردەوامە و دۆخی ئەمنی ناوچەکەش تا دێت خراپتر دەبێت.
جوان رۆژبهیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم له پهرلهمانی كوردستان داوای گۆڕانکاری لە لیژنەی ماددەی 140 دەکات و دەڵێت: پێوستە سەرۆکی لیژنەکە بدرێتە کورد و لیژنەكەش کارا بکرێتەوە، چونکە وهك دووپاتی كردهوه، بەهۆی راگرتنی کارەکانی ئهو لیژنهیه، تا دێت دۆخی ناوچە کوردستانیەکان بەرەو خراپى دەڕوات.
لهكاتێكیشدا لە پەرلەمان و حکومەتی عێراق دوو لیژنە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 هەن، بەڵام لیژنەکەی حکومەتی عێراق کارەکانی ناکات و تا ئێستاش لیژنە کاتیەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم خولە پێك نەهێنراوە، محەمەد ئەمین فارس، پهرلهمانتاری كورد له بهغدا جهخت دهكاتهوه، لیژنەکەی پەرلەمان بۆ چارەسەری کێشەی زەویە کشتوکاڵیەکانی کەرکووك دەستی بە کارەکانی کردوە و ئاماژه بهوهش دهدات، داوای پێکهێنانی لیژنەی ماددەی 140 مان لە پەرلەمانی عێراق کردوە و چاوەڕێی پێکهێنانی ئەو لیژنەیە دەکەین.
کێشە بنەرەتیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆرن و تا ئیستا هیچ کام لەو کێشانە بەپێی دەستوور چارەسەر نەکراون. لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت کێشەکان لە مووچە و بودجە کورت بکەنەوە و جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە بیری خەڵك ببەنەوە، لهكاتيكدا دۆخی ئەو ناوچانە ئاڵۆزه و داگیرکاری گوندە کوردستانیەکانیش بەردەوامە.
H.B