له چه‌مچه‌ماڵ تووشبوویه‌كی 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا
شه‌ش كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، تووشبوویه‌كی كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ستدا و 6 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.
فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 کاتژمێر لەنەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
گوتیشی: هەر ئەمڕۆ شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکران، کە سێ پیاو تەمەن (70,47,25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50,48,23 ) ساڵە تووشبوویەکیان دانیشتووی ناحیەی تەکیەی و ئەوانی دیكه دانیشتووی چەمچەماڵن.