بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەوڵی داخستنی کەمپی ئاوارەکان دەدات

به‌هۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئه‌مەریكا بۆ كه‌مپه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسه‌ر هه‌وڵی چۆڵكردنی یه‌كجاره‌كی كه‌مپی ئاواره‌كانی سووریا و په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌دات.
ڕاگرتنی هاوکارییە ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ وڵاتان، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ئه‌منیی و مرۆییه‌كانی كه‌مپ و زیندانه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داناوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شێخموس ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فەرمانگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان، به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌یه‌كجاری ئه‌و كه‌مپانه چۆڵ بكه‌ن كه له‌ژێر ئاسایشی ئه‌واندان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه هه‌زاران هاووڵاتیی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ری عێراقی، له‌نێویشیاندا ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانی داعش؛ هەن.
شێخموس ئه‌حمه‌د، ئاماژەی بەوەش کردووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسەر له پلانیدایه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌م ساڵدا ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چۆڵ بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بنێرێته‌وه وڵات و شوێنی خۆیان.
كه‌مپی هۆل و ڕۆژ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندان رێكخراوی دیكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌ڵام دوای ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكا، سووریی و عێراقییه‌كانی ئه‌و كه‌مپانه بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی هاوكارییه‌كان، ڕێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" هۆشداریی ده‌دات و دۆخی كه‌مپه‌كانیش به مه‌ترسی ناو ده‌بات، له‌وانه‌ش كه‌مپی هۆل و ڕۆژ كه هه‌زاران ئه‌ندام و خێزانی داعشی بیانی له‌خۆ گرتووه. به‌گوته‌ی ڕێكخراوه‌كه، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كانی 'هۆل و ڕۆژ'دان، ناكرێت تا هه‌تایه به‌مشێوه‌یه له‌ژیانێكی سه‌ختدا بمێننه‌وه، بۆیه ده‌كرێت له سووریای نوێ‌دا ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه چاره‌ی ڕیشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دەبێت کەمپی هۆل لە سووریی و بیانییەکان چۆڵ بکرێت." دووپاتیشی کردەوە، "سێ هەزار تیرۆریستی سووریی ڕادەستی دادگاکانی عێراق کراون، تاوەکوو لەسەر ئەو توندوتیژییانەی کردوویانە، دادگایی بکرێن."