هێمن هەورامی: کۆنگرێسمان ھاریگن بە بایەخەوە باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کرد

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنگرێسمان ھاریگن، دەڵێت: بە وردی لەسەر ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و ڕوانگەی سەرۆک بارزانی و تێروانین بۆ ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمەکە و ئەمەریکا لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە ھەرێمایەتییەکان، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
چوارشەمە، 12ـی شوباتی 2025، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ پات ھاریگن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆ بووەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: دوایین ھەڵوێست و سیاسەت و بۆچوونی ھەرێمی کوردستانمان لەسەر کۆی ھاوکێشەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە و پشتیوانیی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بۆ گەلی کوردستان، لەگەڵ پات ھاریگن، ئەندامی کۆنگرێس و ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد.
دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی لەسەر ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و ڕوانگەی سەرۆک بارزانی و تێڕوانین بۆ ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە ھەرێمایەتییەکان، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
هەورامی ئەوەشی ڕاگەیاند: کە کۆنگرێسمان ھاریگن، بە بایەخەوە باسی لە ڕۆڵی سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کوردستان کرد.