سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون: ده‌ست به پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت
رێنمایی پێویست ده‌ركراوه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌حكامه‌كانی یاسای چاكسازی چوونه بواری جێبه‌جیكردنه‌وه و گووتیشی: بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی رێنمایی پێویست ده‌ركراوه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ گوتی: ئه‌مڕۆ ئه‌حكامی یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ماوه‌ی رابردوو، به تایبه‌تی له دوای یه‌كی نیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك رێنمایی و په‌یكه‌ربه‌ندی و په‌یڕه‌وی سندوقی خانه‌نشینی ئاماده‌كراوون و هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سند ده‌كرێت و ئه‌و سندوقه داده‌مه‌زرێت. هه‌روه‌ها بهڕێوبهرایهتییهكی گشتی بۆ خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت و دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی خانه‌نشینی گشتی.
روونیشیكرده‌وه، لیستی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاك ده‌كرێته‌وه و پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌كانیان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی رێنمایی ژماره 12ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م پله و مه‌رته‌به وه‌زیفییه‌كان كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌خشراون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌بڕدرێت. ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌یه‌ك كه له ژیانیان نه‌یانبینیوه ئه‌و خانهنشینیهیان ده‌بڕدرێت.
له باره‌ی پرسی مووچه و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه گوتی: ده‌زگای چاودێری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست به پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌ی ژمێریاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و یه‌كه‌یه‌كی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داده‌مه‌زرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش په‌یڕه‌وێكی بۆ پاسه‌وانی ئاماده كردووه، ته‌واوی هێزه‌كانی پاسه‌وانی رێكده‌خرێنه‌وه و ئێستا په‌یڕه‌وه‌كه له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. بۆ ده‌رماڵه‌كانیش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه، كه رێكخراون و به گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.