حەماس داوا لە ئەمەریکا دەکات ئیسرائیل بە ئاگربەست پابەند بکات

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ئیسرائیل پابه‌ند بكات به ئاگربه‌ستی غه‌ززه؛ هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد ئیسرائیل به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست پابه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بارمته‌كان پارێزراو بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه مێدیای ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ و ڕاوێژ ده‌كه‌ن.
له سه‌رێكی دیكه‌وه حكوومه‌تی ڕووسیا سوپای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كرد بۆ ئازادكردنی بارمته جووه ڕووسییه‌كه كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه به بارمه‌ته گیرا بوو.
ڕۆژی یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاگربەستەکەی غەززە بە نێوەندگیریی میسر و قەتەر و ئەمەریکا، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە ماوەکەی 42 ڕۆژ دەبێت، دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم و دواتر قۆناغی سێیەم.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، تاوەکوو ئێستە 24 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانیی ژێر دەستی حەماس و زیاتر لە هەزار زیندانی فەڵەستینی لەنێو زیندانەکانی ئیسرائیل‌دا ئازاد کراون. هاوکات شەڕ ڕاگیراوە و سەدان بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی گەیەنراونەتەوە کەرتەکە.