مه‌سرور بارزانی: خه‌ڵكێك هه‌ن ئاسته‌نگ بۆ چاكسازی درووست ده‌كه‌ن
به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامی بۆ پرسیاره‌كانی هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، به سووپاسه‌وه زیاتر له 45 هه‌زار پرسیار هاتووه، زۆر له‌و پرسیارانه وه‌ك یه‌كن، بگره له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت زۆر پرسیار كراوه. ئێمه بابه‌ته‌كانمان پۆلێن كردووه و كردوومانه‌ته چه‌ند ته‌وه‌رێك. هه‌وڵده‌م وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه ئه‌مڕۆ و دواتریش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تر بده‌مه‌وه.
به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت تایبه‌ت كراوه بۆ پرسی چاكسازی و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه، كه كه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆچی تا ئێستا نه‌كراوه؟
ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
پێش ماوه‌یه‌ك داوام له ئێوه‌ی به‌ڕێز كرد، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌لای ئێوه‌وه گرنگه، ئه‌گه‌ر پرسیارتان هه‌یه، راسته‌وخۆ له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه پرسیاره‌كان ئاراسته‌ی ئێمه بكه‌ن و منیش به پێی توانای خۆم وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
به سووپاسه‌وه زیاتر له 45 هه‌زار پرسیار هاتووه، زۆر له‌و پرسیارانه وه‌ك یه‌كن، بگره له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت زۆر پرسیار كراوه. ئێمه بابه‌ته‌كانمان پۆلێن كردووه و كردوومانه‌ته چه‌ند ته‌وه‌رێك. هه‌وڵده‌م وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه ئه‌مڕۆ و دواتریش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تر بده‌مه‌وه.
سووپاستان ده‌كه‌م بۆ متمانه‌تان و هیوادارم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خۆتان وه‌ربگرنه‌وه.
یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌مه‌یه، "چاكسازی كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆچی تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه؟".
خۆشه‌ویستان، چاكسازی بابه‌تێكی گرنگه، ئاسان نییه. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه و له به‌رنامه‌ی حكومه‌تیشدا، باسی ئه‌وه‌مان كرد، چاكسازی به‌شێكی هه‌ره سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئێمه.
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستمان به زۆر شت كرد. هه‌نگاوی باش نرا. دواتر پڕۆژه یاسای چاكسازی ئاماده‌كرا و ره‌وانه كرا بۆ په‌رله‌مان و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر وه‌رگیرا. ئێستا ئه‌و یاسایه ئاماده‌یه وه‌ك كارنامه‌ی حكومه‌ت بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام بیرتان نه‌چێت، چاكسازی كارێكی ئاسان نییه. راسته داواكاری زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه. به‌ڵام خه‌ڵكێكیش هه‌ن له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌وانه رێگری بكه‌ن و ئاسانكاری نه‌كه‌ن و هاوكار نه‌بن بۆ چاكسازی. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه بابه‌تێكه پێویستی به پشوو درێژی هه‌یه. پێویستی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه. پێویستی به هه‌ندێك كاتیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له كارنامه‌ی حكومه‌ت پێشكه‌شمان كردن جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌مه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كابینه، ئێمه چاكسازی وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كاری ئه‌م حكومه‌ته بووه و ده‌ستمان پێكردووه و هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام هه‌ندێكیش ماوه، كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له جێبه‌جێكردنی چاكسازی. كه‌واته ده‌ستمان پێكردووه، له‌م ماوه‌یه زۆر شتمان كردووه، له‌وانه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌رتیلدان، ئه‌مه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له چاكسازی. له خه‌رجی حكومه‌ت كاری باشمان كردووه. زۆربه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی پێویست نه‌بوون، لابراوون و هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ین. له‌و ماوه‌یه جیا له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات درووست بكه‌ین، ته‌نیا به رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم بووه، داهاتی ناوخۆ دوو ئه‌وه‌نده زیادی كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه تووشی چه‌ند قه‌یرانێك بووین، له‌وانه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێم و له دنیاش بووه هۆی په‌كخستنی ئابووری ته‌نانه‌ت زلهێزه‌كانیش و بێگومان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌بووه، داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ كه‌مبوویه‌وه. ئه‌مه وایكرد، تا حه‌ددێكی زۆر كێشه‌مان بۆ درووست بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه له چاكسازی ئیداری و دارایی و له‌و ریفۆرمانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون به‌رده‌وام ده‌بین.
حه‌ز ده‌كه‌م پشووتان درێژ بێت و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، كه من له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌مێنمه‌وه و هه‌رچه‌ند كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵتان ده‌بم و به‌رده‌وامیش ده‌بین له جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
هه‌ندێك پرسیاریش تایبه‌ت بوون و له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆم پرسیار كراوون و به‌ڕێزێكی خۆشه‌ویست ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له ژیانێكی ئاسایی و دوور له سیاسه‌تت هه‌بوایه، حه‌زت ده‌كرد ببی به چی؟
من حه‌زم له شێوه‌كارییه. ئه‌گه‌ر مه‌جالم هه‌بێت شێوه‌كاری ده‌كه‌م. حه‌زیشم له سرووشته و بێگومان له بواری ژینگه پارێزیش وه‌ك پیشه كارم ده‌كرد.
به‌ڕێزان هه‌ندێك پرسیاری دیكه‌ش هه‌ن، یه‌كێك ده‌ڵێت: سڵاو.. شاخهوانێكم و دڵسۆزم بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه، ئایا ئاماده‌یت رۆژێك له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بیت له پاككردنه‌وه‌ی شوێنێك بۆ پاراستن و جوانی سرووشتهكهمان؟
خۆم له‌به‌رنامه‌م دابوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا ئه‌وه‌مان دواخستووه، خۆم له‌به‌رنامه‌م دابوو، ئینشه‌ڵڵا هه‌وڵده‌ده‌م بتاندۆزینهوه و دوایی به‌یه‌كه‌وه ده‌چین بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه.