رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت

پێویسته‌ كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ باره‌ی كێشه‌ سنوورییه‌كان له‌ ناویشیاندا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، عێراق كێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌.

گووتیشی: ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خوازیارین هه‌ردوولا كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر خه‌ڵك زیانمه‌ند نه‌بێت.