سەگێک دوانەیەکی خێزانێک دەکوژێت

سەگەکە دوای لە دایکبوونی دوانەکە فەرامۆشکراوە بۆیە هەستی بە ئیرەیی کردووە

K24- هەولێر:

سەگی خێزانێک دوانەیەکی خێزانەکەی دەخنکێنێت دوای ئەوەی دایکیان سەرقاڵی قسەکردن بووە لەگەڵ دراوسێیەکیان.

رووداوەکە لە بەرازیل روویداوە، منداڵەکان تەمەنیان 26 رۆژ بووە، سەگەکە لە جۆری فۆکسهۆندی ئەمەریکی، هەستی بە ئیرەیی کردووە کاتێک ئەو دوو منداڵە بۆ خێزانەکە زیاد بوون، بۆیە هەردووکیانی کوشتووە.

دایکی منداڵەکان تەمەنی 29 ساڵە و لە هاواری منداڵەکانی دەگەڕێتەوە ماڵەکەی، بەڵام زۆر درەنگ دەبێت و تا ئەو کاتە هەردووکیان مردوون.

بە گووتەی کچێکی ماڵەکە، لە دوای لە دایکبوونی ئەو دوانەیە، سەگەکە گرنگی زۆر پێنەدراوە، ئەمەش وایکردووە هەست بە ئیرەیی بکات و منداڵەکان بکوژێت.

The DailyMail