پاسه‌وانی سنوور له زاخۆ هاتنی هێزی عێراق بۆ ناوچه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه
هیچ هێزێكی عێراقی نه‌هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی چوونی هێزێكی عێراق بۆ سنووری زاخۆ، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له زاخۆ، ره‌تیكرده‌وه هیچ هێزێكی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك روویان له ناوچه‌كه‌یان كردبێت.
نزیكه‌ی 20 رۆژه بۆردومان و له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و شه‌ڕ له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای زاخۆ روویداوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ، رایگه‌یاند، سوپای توركیا به پانی 30 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 14 كیلۆمه‌تر ناوچه سنوورییه‌كانی خستووه‌ته ژێر هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆیه‌وه و شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا 17یه‌مین رۆژی تێپه‌ڕاند.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌یشتنی هێزێكی عێراقی بۆ سنووری قه‌زای زاخۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌مید دلێر فه‌رزه‌نده زێباری، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له پارێزگای دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
زێباری گوتیشی: هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و سه‌ر به لیوای یه‌كن و 17 ساڵه له سنووری قه‌زای زاخۆ جێگیركراوون و كاری ئه‌وان پاراستنی سنووره.
دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ هێزێكی دیكه نه‌هاتووه و له 2003ه‌وه ئه‌و هێزه دامه‌زراوه و هه‌موویان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و كوردن و هیچ هێزێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای دهۆك نه‌هاتووه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه.