نەوتی ئۆپێک بۆ سەرووی 40 دۆلار بەرزبووەوە
دوای چوار مانگ

K24 – ههولێر:
بە گوێرەی داتاکانی رێکخراوی ئۆپێک، دوای چوار مانگ نرخی بەرمیلێک نەوتی رێکخراوەکە بۆ سەرووی 40 دۆلار بەرزدەبێتەوە.
نرخی نەوتی سەبەتەی ئۆپێک بۆ 42 دۆلار و 66 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کە بە رێژەی زیاتر لە سەدا 12 بەراورد بە رۆژی پێشتری بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی ئادارەوە.
بەرزبوونەوەی نەوتی سەبەتەی ئۆپێک دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتی خاوی برێنت لەو ماوەیەدا، کە وایکرد نرخی نەوتی بەشێک لە ئەندامانی ئۆپێک وەک سعوودیە و کوهیت و ئیمارات و عێراق بەرزبێتەوە.