ئەو کۆمپانیانەی ناویان بۆ پرۆسەی حەج گەڕاوەتەوە ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە هەموو ئەو کۆمپانیانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەجی ئەم ساڵ، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستەکانیان واژۆ بکەن.
یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: هەموو ئەو کۆمپانیانەی ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەم ساڵ، پێویستە لەم هەفتەیە دا، مامەڵەی گرێبەستەکانیان تەواو بکەن.
کاروان ستوونی، گوتیشی: ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەکە دەستی پێکردووە، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، بەردەوام دەبێت، پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان وەکو ڕەهەند پێنج هەزار دۆلار دابنێن، کە ژمارەیان نزیکەی 100کۆمپانیایە.
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمەشی خستەڕوو: ههر كۆمپانیایهك دوابكهوێت مافی بهشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایهكی یهدهگ له شوێنی دادهنرێت.
ئەمساڵ، پێنج هەزار و 120کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.