تورکیا زیاتر لە 400 ھەزار تۆن ئارد ھەناردەی سووریا دەکات

ئارد
ئارد

ئەرەن گیونھان ئوڵوسۆی، سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرھەمھێنەرانی ئارد لە تورکیا، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، لەمساڵدا، زیاتر لە 400 ھەزار تۆن ئارد ھەناردەی سووریا دەکەن.

سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرھەمھێنەرانی ئارد لە تورکیا ئاماژەی بەوەش دا، ساڵی 2024، سێ ملیۆن تۆن ئاردیان ھەناردەی سەرانسەری جیھان کردووە.

بە گوتەی ناوبراو "لە میانی ساڵانی شەڕدا لە سووریا، تورکیا سەرچاوەیەکی گرنگ بووە لە دابینکردنی ئارد بۆ خەڵکی سووریا." ئاماژەی بەوەش دا "پارێزگاکانی ئیدلب و ڕەقە لە سووریا، بەو پێیەی لە تورکیاوە نزیکن، لەم دواییانەدا بوونەتە ناوچەکانی ھەناردەکردن بۆ تورکیا."

ئوڵوسۆی ڕاشیگەیاند "سووریا یەکێک دەبێت لە گرنگترین بازاڕەکان، بۆ ئەوەی ھەناردەکردنی تورکیا لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 زیاتر بێت".

بە گوێرەی ئامارەکانی فیدراسیۆنەکە، ساڵی ڕابردوو، تورکیا 326 ھەزار تۆن ئاردی ھەناردەی سووریا کردووە.