ئازاد ههورامی: زۆربهی ئەوانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن گەنجن
"نیشانەکانی ئهو پهتایه زۆرتر تێیاندا دەردەکەوێت"
K24- سلێمانی:
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، زۆربهی ئەوانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن گەنجن و نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەشیان زۆرتر تێیاندا دەردەکەوێت.
گوتیشی: بەهۆی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا شوێن بۆ وەرگرتنی تووشبووی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان نەماوە و زۆربەی ئەوانەشی لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن پێویستیشیان بە ئۆکسجینە.
H.B