سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا: ئەمەریکا هەوڵی چارەکردنی کێشەکان دەدات

جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا داوای لەو سەرکردە ئەورووپاییانە کرد کە بەشداری لووتکەی پاریس بوون، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمەریکا کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکانی ئۆکرانیا بکەن، نەک لە دژی کیێڤ بوەستنەوە.

میلۆنی بە سەرکردە ئەورووپییەکانی بەشداربووی کۆنفرانسی پاریسی گوتووە، دژی دروستکردنی قەوارەیەکی دژە ترەمپە لەبارەی ئۆکرانیاوە، بەڵام ئەمەریکا هەوڵی چارەکردنی کێشە و ململانێکان دەدات و دەبێت هاوکاریی بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیاڵیا ناڕەزایی خۆی لە شێوازی لووتکەی پاریس دەبڕیوە و پێی وایە پرسی جەنگی ئۆکرانیا دەبێت لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا تاوتوێ بکرێت، ئەو وڵاتانەشی دۆستایەتییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە. هەروەها ڕەتیکردەوە لە دوای لووتکەکە هیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بدات.

سەرۆکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، هەروەها سەرکردەکانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ، لە پاریس کۆبوونەوە، سەرۆکی فەرەنسا، لە دوای دەستپێشخەرییەکانی ئەمەریکا بۆ چارەکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.