له‌ماوه‌ی كه‌متر له 6 مانگ 14 كه‌س له ئاوی زێی گه‌وره‌دا خنكاون
ماوه‌ی 4 رۆژی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌دوای ته‌رمی گه‌نجێكی خنكاودا ده‌گه‌ڕێن
K24- هه‌ولێر:
لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ 14 كه‌س له كاتی مه‌له‌كردن له زێی گەورە خنکاون و تا ئێستاش تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
ماوەی 4 روژە کەسوکار و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێریش بەشوێن تەرمی گەنجێکدا دەگەرێن، کە لە رووباری چەمە خنکاوە.
هۆشداریش دەدرێتە هاووڵاتیان لە زێی کەڵەك مەلە نەکەن، چونکە زۆربەی زێیەکە بۆ مەلەکردرن گونجاو نیە.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، گه‌نجان روو له رووبار و ده‌ریاچه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ مه‌له‌كردن، به‌ڵام بێ ئاگا له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كاره، هه‌موو ساڵێك تا هاتنی وه‌رزی پایز ده‌یان گه‌نج له‌و ئاوانه‌دا ده‌خنكێن و زۆر جاریش ته‌رمه‌كانیشییان نادۆزرێنه‌وه.
H.B