كوردستان 24 چیرۆكی گه‌نجێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌گێڕێته‌وه
جگه له‌خۆی پڕۆژه‌كه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش
K24- سلێمانی:
دەکرێت بیرۆکەیەك یان ھەوڵدان و کۆڵنەدان ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت، لە بێ کارییەوە بۆ خاوەن كار و رەخساندنی ھەلی کار.
کوردستان ٢٤ چیرۆکی گەنجێك دەگێڕێتەوە، کە لەماستاو فرۆشیەوە بووه‌تە خاوەن کار و دەیان ھەلی کاری بۆ گەنجان رەخساندووە.
دەشتی کاکلان ئه‌و گه‌نجه‌یه كه رووبه‌ڕووی كۆسپه‌كانی ژیان بووه‌ته‌وه و ئێستا خاوەنی یەکێك لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری پاکردنەوەیە.
شاڵاو کەمالیش كه یه‌كێكه له‌و كرێكارانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌ی ده‌شتی سوودمه‌ند بووه و هه‌لی كاری لای ئه‌و دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: كۆمپانیاكه‌ی ده‌شتی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ ئه‌و و دیان كه‌سی دیكه‌ش.
خه‌ونه‌كانی ده‌شتی به دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیای نەوەستاون، به‌ڵكو ئه‌و بیرۆکەی پڕۆژەیەکی دیكه‌ی داڕشتووە و دەڵێت: ئەگەر کارئاسانی بۆ بکرێت: لە ساڵی یەکەمی دەستپێکی کارەکانیدا ھەزاران ھەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان دەڕەخسێنین.
H.B