رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە فەرمی ئەنجامی بەرهەمهێنانی دەرمانی کۆرۆنا رادەگەیەنێت
سەرۆکی رێخراوەکە وادەکەی دیاری کرد
K24- هەولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهان بەم نزیکانە ئەنجامی تاقیکردنەوەی لەسەر دەرمانی کۆرۆنا پێدەگات و بڵاوی دەکاتەوە.
تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوەکە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، پێنج هەزار و 500 نەخۆش تاقیکردنەوەیان لە 39 وڵاتدا لەسەر کراوە. لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو، ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە.
تەندروستی جیهانی ئەنجامی هەموو ئەو دەرمانانە بڵاودەکاتەوە کە باس لەوە دەکرێت سوودیان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا هەیە، ئەوانیش وەکو هایدرۆکسیکلۆرۆکوین، رێمدێسیڤیر، ریتۆناڤیر و چەند دەرمانێکی دیکە.
پێشتر چەند توێژینەوەیەک باسی لە کاریگەری ئەو دەرمانانە کردووە، بەڵام بە فەرمی لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک دەرمانی کۆرۆنا تۆمار نەکراون.
Reuters