شێخ محەمەد كەسنەزانی كۆچی دوایی كرد

.

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی، كەسایەتی ئایینی و ناسراوی ھەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.

شێخ نەھرۆ، كوری گەورەی شێخ محەمەد كەسنەزانی بە كوردوستان24ی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 08:30 بە كاتی كوردستان شێخ محەمەد شێخ عەبدول كەریم كەسنەزانی كەسایەتی ئاینی تەریقەتی قادری لە وڵاتی ئەمەریكا لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ و مانگێك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.

شێخ محەمەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدول کەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەمەد تێکچوو، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا کرا.