راهێنه‌رێكی كورد له خولی ئیماراته‌وه داواكراوه
یانه‌یه‌كی ئیماراتی له نێوان راهێنه‌رێكی كورد و فه‌ره‌نسی، كورده‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت
راهێنه‌رێكی كوردی شاری دهۆك به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی له خولی نایابی ئیماراتی كاری راهێنه‌رایه‌تی بكات.
سه‌ردار محه‌مه‌د راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌ی شوڕته له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه دووجار له ئیماراته‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌ی عه‌جمانی ئه‌و وڵاته كه له خولی نایابی ئێماراتی یاری ده‌كات.
یانه‌ی عه‌جمانی ئیماراتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی و ئه‌و راهێنه‌ره كورده له گفتووگۆدان، له‌مباره‌یه‌وه سه‌ردار محه‌مه‌د كه پێشتر راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بووه به كوردستان24ـی گوت كه ئه‌و زیاتر له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نزیكه و پێشتر دووجاری دیكه وه‌كو راهێنه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئیماراتییه كردووه.
سه‌ردار محه‌مه‌د پێشتر راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی و پێشكه‌وتووانی عێراق بووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی زه‌ورا، هه‌ولێر، زاخۆ و ئیتیحاد و عه‌جمانی ئیماراتیش بووه.

