تیروپشكی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا
رێگای گەیشتنی یانەكان تا كۆتایی بە دیار كەوت
تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ تاوه‌كو پێشكۆتایی پاڵەوانێتییەكە راكێشرا پاریس سانجێرمان و لیڤه‌رپوول رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له دێربی مه‌دریدی قۆناخی شازده‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بەرامبەر یەكتر یاریی دەكەن، بارسێلۆناش كه‌وته به‌رامبه‌ر بێنفیكای پۆرتوگالی و بایرن میونشیش به‌رامبه‌ر لیڤه‌ركوزنی هاونیشتمانی هه‌وڵی قۆناخی داهاتوو ده‌دات.
له شاری نیۆنی سویسرا و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ر 16 یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه تیروپشكی قۆناخی شازده تاوه‌كو پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ راكێشرا.
به‌پێی یاسای نوێی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌پێی ئه‌و پله‌یه‌ی له قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ستهێنابوو ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوو یانه هه‌بوو دوو یانه‌ی یه‌ك وڵات و ئه‌و یانانه‌شی له قۆناخی خول رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، ئاسایی بوو له قۆناخی شازده به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی بكه‌ن.
پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه، براوه‌ی ئه‌و یارییه‌ش به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان ئاستۆن ڤێلای و كله‌ب برووجی به‌لجیكی یاریی ده‌كات.
ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی پازده جاری چامپیۆنزلیگ و پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردوو له یاریی لوتكه‌ی قۆناخی شازده رووبه‌رووی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاونیشتمانی ده‌بێته‌وه و له دێربی مه‌درید رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، براوه‌ی نێوانیشیان رووبه‌رووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی و ئایندهۆڤینی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه.
بارسێلۆنای ئیسپانی دووباره رووبه‌رووی بێنفیكای پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه ئه‌مجاره له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگه و براوه‌ی ئه‌و یارییه‌ش رووبه‌رووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند و لیلی فڕه‌نسی ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی 100% ئه‌ڵمانیدا بایرن میونشن له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایر لیڤه‌ركوزن یاریی ده‌كات و براوه‌ی ئه‌و یارییه‌ش له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی رووبه‌رووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی و ئایندهۆڤینی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه.
بڕیاره یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 4 و 5ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 11 و 12ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كانی چوونی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی هه‌شت و نۆی مانگی چوار به‌ڕێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 15 و 16ـی هه‌ما مانگ ده‌كرێن.
یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگیش له رۆژانی 29 و 30ـی مانگی چوار ده‌كرێن و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگیش له رۆژی شه‌ش و حه‌وتی مانگی پێنج به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینای تایبه‌ت به بایرن میونشن بێت و له رۆژی 31ـی مانگی پێنج یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.