شوفێران لە دارەمان ڕێگەیان داخستووە و داوای لابردنی بازگەکە دەکەن
شوفێرانی بارهەڵگری نێوان کەرکووک- هەولێر لە بازگەی دارەمان، تایەیان سووتاندووە و ڕێگەیان گرتووە، داوای لابردنی بەپەلەی بازگەکە دەکەن کە ڕێگەیان لێدەگرێت کاڵا لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک ببەن.
هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە بازگەکە لەگەڵ شوفێران دوا و شوفێران دوایان کرد گومرگی پیشیان بە یەکجاری هەڵبگیرێت و بێزاربوون لە وەرگرتنی سەرانەی بازگەکە.
شوفێرێک گوتی: کارتۆن باردەکەین، ڕێگەمان پێ نادەن بڕۆین، ئەگەر 200 هەزار بدەین ڕێگە دەدەن بڕۆین،
یەکێکی دیکە لە شوفێران گوتی: دەڵێت: پێڵاوم هێناوە ڕێگەم پێنادەن، لە هەولێر بۆ کەرکووک دەیبەم، لە بەیانییەوە ڕێگەم پێنادەن بڕۆم.
شوفێرێکی دیکە مۆڵەتی کۆمپانیای هەیە و دەڵێت: ڕێگە نادەن 200 کارتۆن گلۆپ بپەڕێنمەوە، هۆکارەکەی پارەیە و دەیانەوێت پاەرەیان پێ بدەین، پارێزگارە نوێیەکە هات، دۆزەکە وایلێهات،ئەوان دەیانەوێت زیان بە هەولێر بگەیەنن، ناچارم پارەیان پێ بدەم.
شوفێرێکی دیکە گوتی: ئەفسەرەکان و سەربازەکان خۆیان لێمان توڕە دەکەن،شوفێرێکی عەرەبیش گوتی: بازگەکان لەگەڵ ئێمە باش نین و قەرەباڵغی دروست دەکەن، خودا قەبوڵ ناکات، خەڵک هەیە ماڵی لە کەرکووکە، دەیبەن بۆ پشکنین، بۆچی دەبێ بچین پشکنین بکەین کە سێ کاتژمێری پێدەچێت، هەرچی هەبێت و نەبێت، دەیبەن بۆ پشکنین بۆ پارە وەرگرتن، ، یاریمان پێدەکەن، ئەم کێشەیە 10 ڕۆژە دەستیپێکردووە.
یەکێکی دیکە لە شوفێران گوتی: تەنها لە کەرکووک ئەو کێشەیە هەیە، لە ناوچەکانی دیکەی عێراق هیچ کێشەی نییە.