عومرەکارێکی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

مەککەی پیرۆز
مەککەی پیرۆز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: عومرەکارێکی کوردستان، دانیشتووی شاری هەولێر، لە سعوودیە و دوای تەواوکردنی ڕێوڕەسمی عومرە، لە کاتی گەڕانەوە، کۆچی دوایی کردووە.

دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: حاجی هەینی شێخ محەممەد پیرداودی، دانیشتووی پارێزگای هەولێر کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەی کردبوو، لە کاتی گەڕانەوە لەناو خاکی سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

‎بەپێی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، عومرەکارەکەی کۆچی دوایی کردووە، تەمەنی سەرووی 50 ساڵە و  سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە، لەکاتی گەڕانەوە لە نزیک شاری حائل گیانی لە دەستداوە، لەسەر داواکاری خانەوادەکەی، بڕیارە تەرمەکەی بگەڕێندرێدرێتەوە  کوردستان.