بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی سەیر دەستگیر کرا

وێنەی ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکانی لەناو بارۆکەکەی شاردبووەوە
وێنەی ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکانی لەناو بارۆکەکەی شاردبووەوە

بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا کە لە نێو بارۆکەکەی سەریدا 220 گرام ماددەی هۆشبەری شاردبووەوە.

پۆلیسی کۆلۆمبیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕافایل نونێز لە کارتاگێنای کۆلۆمبیا، کەسێکیان بەر لەوەی بچێتە نێو فڕۆکە و بەرەو ئەمستردام گەشت بکات، دەستگیر کرد. ئەو کەسە 220 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری کۆکایینی پێ بووە.

دەستگیرکراوەکە بە ڕەچەڵەک کۆلۆمبییە و تەمەنی 40 ساڵە، کۆکاییەنەکەی لە نێو بارۆکەکەیدا شاردبووەوە. دوای دەستگیرکردنیشی، تیمی پۆلیس، بارۆکەکە لە سەری پیاوەکە دەکەنەوە و 19 جێ کۆکایین دەردێنن، دیمەنە تۆمارکراوەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، کە چۆن توانیوەیەتی 220 گرام ماددەی هۆشبەر بەم جۆرە حەشار بدات؟

بە گوتەی پۆلیسی بەشی بەرەنگاربووەنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئەو بڕە کۆکایینەکەی دەستیان بەسەرداگرتووە بای 10 هەزار یورۆیە، کە دەکاتە 10 هەزار و 470 دۆلاری ئەمەریکی.

هەروەها فەرماندەی پۆلیسی کارتاگینا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە "لە ساڵی 2024 دا تاوەکوو ئێستا 45 کەسیان لە فڕۆکەخانەی شارەکە بە تۆمەتی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان ماددەکانیان لە نێو جەستەی خۆیاندا حەشار دابوو."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment