بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: پشکنین بۆ ئاوی دووین دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، لەڕێگای تاقیگەی ژینگەی هەولێر، پشکنین بۆ ئاوی دوین دەکات و دەیەوێت لە پاکی ئاوەکە دڵنیابێتەوە.

چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، زەردەشت عبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: پشکنین بۆ ئەو ئاوەی دەچێتە نێو بەنداوی دووین دەکەین، گوتیشی:  نموونەی ئەو ئاوەمان لە ڕێڕەوی ڕووباری شەقڵاوە وەرگرتووە کە دەچێتە نێو بەنداوی دووین، کە ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی دروستکردنی ئەو بەنداوەیە،

زەردەشت عبدولخالق، ئاماژەی بەوەش دا، لەڕێگای تاقیگەی فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە، نموونە ئاوەکەمان وەرگرتووە و دەمانەوێت پشکنینی بۆ بکەین و تەواو دڵنیابین لە پاکی ئاوەکە.

رۆژی دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک وەزیران، مەسروربارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دووینی لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا. 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment