هەولێر..ئەو کەسەی هاوژینەکەی کوشت خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ لە هەولێر هاوژینەکەی خۆی کوشت، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادار کراونەتەوە، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداو و بۆیان دەرکەوتووە کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

وەک پۆلیس ڕایگەیاندووە، دوای تاوانی کوشتنەکە، تۆمەتباری بکوژ خۆی ڕادەستی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.