ئامارەكانی بارسێلۆنا بەرامبەر سۆسیداد تۆقێنەرە
هانزی فلیك: من حەز بە گلەییكردن و بیانووهێنانەوە ناكەم
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا كاتژمێر 18:15 به‌كاتی هه‌ولێر له گه‌ڕی 26ـەمی لالیگا میوانداریی ریال سۆسیداد ده‌كات كه بلاوگرانا له دوایین 26 یاریی له یاریگه‌ی خۆی 25 سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر سۆسیداد تۆمار كردووه.
پێش ئه‌م یارییه بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 54 خاڵ شه‌ڕی پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات، ریال سۆسیدادیش 34 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌م دێت، له‌م یارییه كریستینسن و بێرناڵ و شتیگن به‌هۆی پێكان له بارسێلۆنا داده‌بڕێن له ریال سۆسیدادیش كۆبۆی یاریزانی ژاپۆنی به‌هۆی كه‌ڵكه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی داده‌بڕێت و یاریی ناكات.
لێدوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی ئەم یارییە:
هه‌موو شتێك به راهێنانهكانهوه په‌یوه‌سته، دڵخۆشم كه سه‌رجه‌میان هه‌ست به جۆش و خرۆشێكی زۆر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یاریی بكه‌ن، راسته فشارمان له‌سه‌ره و كاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و فشاره به‌ڕێوه ببه‌ین و نه‌هێڵین كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یاریزانه‌كانمان هه‌بێت، پێویسته پارێزگاری له هه‌ندێ یاریزانه‌كانمان بكه‌ین و ئاگه‌داریان بین، گرینگ‌ترین شتیش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك یاریزانی زۆرباش و نایابمان هه‌یه، به‌ڵێ له‌م یارییه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌م كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌و یاریزانانه‌ی كه ئاماده‌ن، به‌ڵام پێتان ناڵێم گۆڕانكارییهكانم چین، خشته‌ی یارییه‌كان هیچ به‌هانه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، من حه‌ز به گله‌ییكردن ناكه‌م، زۆر جار ته‌نیا یه‌ك راهێنانمان پێش یارییه‌كان كردووه و ئاستمان باش بووه، هه‌ندێ جاریش دوای پشوویه‌كی زۆر یارییمان كردووه و خراپ بووین، له ئه‌ڵمانیا و ئینگڵاند تاراده‌یه‌كی زۆرباش گۆڕانكاری له خشته‌ی یارییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام لێره هه‌ر ئه‌وه‌یه كه دانراوه و نایگۆڕن، ئێمه‌ش ده‌بێت خۆمانی له‌گه‌ڵ رابێنین و منیش ئه‌و كه‌سه نیم كه ئه‌وه چاك بكه‌مه‌وه، من به‌رپرسی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان نییم، ئه‌وه كاری دیكۆیه، كاری من سه‌رپه‌رشتیكردنی تیپه‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ شتیگنیش زۆر دڵخۆشم، ئیتر نازانم یانه‌كه چ بڕیارێك له‌باره‌ی چێزنیهوه ده‌دات.
ئامارەكانی بارسێلۆنا تۆقێنەرە
بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد باڵاده‌سته و له دوایین 26 یاریی لەنێو یاریگەی خۆی، 25 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و له سه‌ده‌ی 21 یش له كۆی 21 یاریی لالیگا له یاریگه‌ی خۆی 20 سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ریان تۆمار كردووه، ریال سۆسیداد له دوایین چوار یاریی دوو سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كردووه و یەكێك لە سەركەوتنەكانیشی لەنێو یاریگەی بارسێلۆنا بووە، بارسێلۆنا له دوایین 37 یاریی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد له یاریگه‌ی خۆی توانیویه‌تی 87 گۆڵ له سۆسیداد بكات.