ئالپئاڕسڵان بایراکتار: دهتوانین قهبارهی ههناردهی نهوتی کوردستان و عێراق زیاتر بكهین

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بۆری نەوت ئامادەیە و چاوەڕێی بەغدان. گوتیشی: دهتوانین قهبارهی ههناردهی نهوتی هەرێم و عێراق له بهندهری جەیهان زیاتر بكهین.
یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هێڵی نەوتی بەندەری جەیهان کە لە سلۆپییەوە تاوەکو بەندەرەکە درێژکراوەتەوە، لە 4ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـوە واتە ساڵێک و نیوە ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتە.
گوتیشی: دیداری نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە، پێیان باشە هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکاتەوە و دەتوانن قەبارەی هەناردەکردنیی ئەو دوو بۆرییە زیاتر بکەن و لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەسرەوە بۆ ئەورووپا بەکار بهێندرێت.
ڕۆژی یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەولێر و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە پێی بڕی بەردەست، ڕێککەوتن.
ڕۆژی شهممهش، 22ـی شوباتی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواو كراون.
شەممە، 1ـی ئاداری 2025، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بانگهێشتی هەموو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوتی کرد کە ئەندامن لە "ئەپیکور" و گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە 4ـی ئاداری 2025. بۆ کۆبوونەوە لە بەغدا ئامادەبن.
لە ئاداری 2023وە، هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان و 75 هەزاری دیکەی کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەرژەوەندیی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق.