وەزیری کارەبا: لە کابینەی نۆیەم 1800 مێگاوات کارەبا زیادکراوە

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە جێبەجێکردنی سیستەمی 24 کاتژمێری کارەبا، 350 موەلیدە لابران کە هۆکاربوون بۆ پیسبوونی ژینگە.

دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەم کابینەیەدا 1800 مێگاواتی نوێ لە کارەبا خراوەتە خزمەتی هاووڵاتییان، هەروەها 30 وێستگەی دابەشکردنی کارەبا خراوەتە کار.

وەزیری کارەبا ڕاشیگەیاند: پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتووەکانی حکوومەتی هەرێم، 16 گەڕەک لە هەولێر پەیوەستی ئەم سیستەمە کراون، نزیکەی 350 موەلیدەش لەنێو گەڕەکەکان لابراون کە هۆکاربوون بۆ پیسبوونی ژینگە.

کەمال محەممەد گوتیشی: سەدا 95ـی ئەوانەی کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری، لە سیستەمەکە ڕازین.

 
Fly Erbil Advertisment