كۆریای باشوور: له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی بووه‌ته‌وه
"حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی خۆی بۆ پاراساتنی ئاسایش و یه‌كگرتوویی كوردستان پیشانداوه"
K24- هه‌ولێر:
چۆی كوای ژین، كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له باره‌ی یادی یه‌ك ساڵه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تا‌وه ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵیدا‌وه كوردستانێكی خۆشگوزه‌ران و به‌هێز بنیات بنێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بریتی بوون له ئه‌نجامدانی چاكسازیی، حوكمڕانییه‌كی باش، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و به ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌ت.
كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور دووپاتی كرده‌وه، "له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت به‌ناوی حكومه‌تی كۆریای باشووره‌وه پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به‌بۆنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌سته‌به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵیدا‌وه كوردستانێكی خۆشگوزه‌ران و به‌هێز بنیات بنێت و ئامانجه‌كانیشی بریتین له ئه‌نجامدانی چاكسازیی، حوكمڕانییه‌كی باش، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، به‌غدا و به ئه‌لیكترۆنیكردنی حكوومه‌ت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی بووه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌حه‌دیانه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی خۆی پیشانداوه بۆ پاراستنی ئاسایش و یه‌كگرتوویی كوردستان".
H.B